پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا بە زاری كرمانجی گووت ” لە نێوان هەرێم و بەغدا رێككەوتن كراوە كە تا كۆتایی ئەمساڵ هەموو مووچەی فەرمانبەران بنێردرێت”.
نەهرۆ مەحموود رواندزی پەرلەمانتاری بەغدا لە فەراكسیۆنی پارتی، بۆ زاری كرمانجی گووتی ” بە پێی بەدواداچوونەكانی ئێمە چیتر ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان دواناكەوێت و بەر لە 25ی هەموو مانگێك پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری بانكی هەرێم بۆ دابەش كردنی موچە”.