بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند ” گۆشتی پاڵپشتی كراو بە نرخی 4500 دینار بەسەر هاووڵاتییان عێراق دابەش دەكرێت و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەریم رایگەیاندووە”بڕیارەكەی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراقی بۆ فرۆشتنی گۆشت بە نرخی پاڵپشتیكراو، كە كیلۆی 4 هەزار و 500 دینارە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و دەست بە دابەشكردنی دەكەن بەم نرخە”.
نەوزاد كامیل وتیشی” گۆشتەكە لەگەڵ پسووڵەی بەشەخۆراكدا نابێت و لەدوای گەیشتنی بۆ هەرێم هاووڵاتییان دەتوانن لە بازاڕەكاندا بە نرخی پاڵپشتیكراو بیكڕن”.