ئا/ دلدار عەزیز
ناسا تاقیکرنەوەی بە ئامانجگرتنی ئەستێرە بچووکەکان(Asteroid)ی لەدەرەوەی هەسارەی زەوی بە سەرکەوتووی ئەنجامدا، دوای 10 مانگ لە هەوڵدان سەرئەنجام کەشتی ئاسمانی (DART) ئامانجەکەی پێکا کە ئەستێرەی بچووکی دیمۆرفۆس بوو.
ئەم بەئامانجگرتنەی دیمۆرفۆس بەشێکە لە ستراتیژی ناسا بۆ پاراستنی هەسارەی زەوی لە وێران بوون.
“بێڵ نێڵسۆن” بەرێوەبەری ناسا لەبارەی ئەم ئۆپەراسیۆنەوە دەڵێت “تاقیکردنەوەی دارت سەرکەوتنێکی بێ وێنە بوو بۆ بەرگریکردنێکی یەکگرتووانە لە هەسارەکەمان کە لە بەرژوەندی تەواوی مرۆڤایەتیدایە.”