زاری كرمانجی – سۆران :
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەردانێكی لەناكاو دەگاتە بەغدای پایتەخت و پەیوەندی بە هەڕەشەی سەر هێزەكانی ئەمریكا هەیە لە عێراق.
میدیا عێراقییەكان بڵاوییان كردۆوەتەوە ئەمڕۆ یەكشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2023، ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە عێراق و لەگەڵ هەر یەكە لە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق كۆدەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، سەردانەكەی بلینكن پەیوەندی بەو هێڕشانە هەیە، كە لە دوای شەڕی غەززەوە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران لە عێراق كراوەتە سەر هێزەكانیان.
میدیاكان باسیان لەوەش كردووە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، سەرنج دەخاتە سەر ئەو گرژیانەی عێراق و مەترسی سەر هێزەكانیان، هەروەها پەیامێكی ئاگاداركردنەوە بەو گروپه چەكدارانە دەگەیەنێت.

































































