زاری كرمانجی – ڕواندز :
مینێك لە چیای هەندرێن تەقییەوە و قایمقامی قەزای ڕواندز ئاماژە بەوە دەدات تەقینەوەی مینەكە دژە كەسی بوو لە مۆڵگەیەكی سەربازی كۆن.
ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای ڕواندز بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” مینێكی دژە كەسی لە مۆڵگەیەكی سەربازی لە چیای هەندرێن تەقییەوە، بەو هۆیەوە مەڕێك كە هی شوانكارێكی خەڵكی گوندی (بنەكاول)ی سەر بە قەزای ڕواندزە لەناو چووە.”
لە ماوەی كەمتر لە مانگێك ئەمە دووەم مینە دەتەقێتەوە لە چیای هەندرێن .

































































