مستەفا دۆلەمەری- بارزان:
چلوو بڕین كارێكی هەرەوەزییە هەموو ساڵێك لە وەرزی پایزدا خاوەن مەڕ و بزنەكان هەڵدەستن بە دروستكردنی جوداری چلوو ئەویش بە بڕینی لقەكانی دار بەروو و مازوو و لە بەینی دوو لق یان سێ لقی گەورەی دار لەسەر یەك كۆ دەكەنەوە ئەی پەستن تا كاتی بارینی بەفر و باران لێ دەگڕێن، كە ئێستا چۆن دادەنێن، ئەو كات وەكو خۆی بە سەوزی دەمێنێتەوە و خۆراكێكی سەرەكیە لە وەرزی زستان بۆ ئاژەڵەكان.
هەنگاوەكانی دروستكردنی دێ چلوو
١- برینی چلوو
٢- كردنی مەرۆك
٣- راكێشانی چلوو
٤ – بەرزكردنەوەی چلوو بە كنۆرە، كە دارێكی درێژ و بەهێزە لە كۆتایەكەی دوو سەری هەیە لەشێوەی پیتی U كە چلووەكە لەسەری رادەوەستێت بۆ بەرزكردنەوە، بەو شێوەیە دی چلوو دروست دەكرێت”.