ئه‌فسه‌رێكی سه‌ربازیی له سوپای عێراق ده‌ڵێت” له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان به ئامانج ده‌گیرێت و وه‌ك به‌شێك له ئه‌مریكا سه‌یر ده‌كرێ”.
حه‌مدی گلی، لیوای خانه‌نشین له سوپای عێراق له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن میلیشاو گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران به ئامانج گیراوه، بۆیه پێویسته كورد ناوخۆی خۆی رێكبخات و یه‌ك پلان و ستراتیژیه‌تی هه‌بێت، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “ململانێی نه‌ته‌وه‌یی له ناوچه‌كه نه‌ماوه، ململانێیه‌كان گۆڕاون بۆ ململانێی فیقهی و مه‌زهه‌بی، ئه‌مریكا به ئاشكرا پشتگیری ئیسرائیل ده‌كات، عێراقیش بۆته دیلی ئه‌م دۆخه هه‌ستیاره”.
” سوودانی ده‌یه‌وێت باڵانس رابگرێت، به‌ڵام ناتوانێت میلیشیاكان كۆنتڕۆل بكات، چونكه گروپه چه‌كداره‌كان خاوه‌ن هێزو ده‌سه‌ڵاتن و گوێی لێناگرن”. ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه وای گووت.