شەهلا رەشید- چۆمان
لە نەخۆشخانەی چۆمان، هەڵمەتێكی خوێن بەخشین بە بەشداری بەرپرسی لقی 26ی گوڵان، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان، سەرپەرشتیاری دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، خوێنبەخشان و ڕێكخراوە جەماوەرییەكان ئەنجامدرا، ئەمەش لە پێناو دابین كردنی بڕی خوێنی پێویست بۆ تووشبووانی نەخۆشی تالاسیما و بۆ ئەو كەسانەی لە هەر حاڵەتێكی زەرووردا پێویستییان بە خوێن دەبێت.
محەمەد جەبار خدر، لەمبارەیەوە گووتی” بەرێوەبەری نەخۆشخانەی چۆمان، ئەنجامدانی هەلمەتەكەی بەگرنگ دانا بۆ سوود وەرگرتن لەم بڕە خوێنەی كە بەخشرا بەو كەسانەی پێویستییان پێیەتی، هەروەها سوپاسی دەست پێشخەری لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد بۆ ئەنجامدانی هەلمەتەكە.