شەهلا رەشید- زاری كرمانجی
پزیشكێكی پسپۆڕی خۆراك، باس لە كۆمەڵێك خواردن دەكات كە دەبنە هۆی دابەزینی ئاستی زیرەكی و بیركردنەوەی منداڵان.
د. كامەران ڕەسوڵ، پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك، دەڵێت” جۆرەكانی خواردن و سیستەمی خۆراكی تەندروست ڕووڵێكی گەورەی هەیە لە گەشەی مێشك، كۆئەندامی دەمار و پاراستنی تەندروستی دەماغ، لێكۆڵینەوە زانستییەكان دەریان خستووە كۆمەڵێك خواردن كاریگەری خراپیان هەیە بۆ مێشكی منداڵان و ئاستی زیرەكی و توانای بیركردنەوەیان، بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیان لە خوار 6 ساڵانە.
ئەو خۆراكانەی نابێت بە ڕێژەیەكی زۆر بدرێنە منداڵان، لەوانەش:
-خواردنی فاست فود، وەك گەس و هەمبەرگر و پیتزا.
-برنجی سپی و ئەو خواردنانەی لە ئاردی سفر دروست دەكرێن وەك نان، سەموونی سپی، برنجی قاوەیی و بۆر، هەروەها بەكارهێنانی ئاردی بۆر زۆر باشترە.
-جبس.
-ئەندۆمی، مەعكرۆنی و پاستا.
-ئەو خواردنانەی بڕێكی زۆر خوێی سودیۆم، ڕەنگی دروستكراو و ماددەی بەسەرچوویان تێدایە.
-خواردنەوە گازییەكان، چونكە ماددەی كافاین و شەكریان تێدایە، هەروەها خواردنەوە وزە بەخشەكان.
-گۆشتی بەرهەمهێنراوی كارگاكەكان وەك گۆشتی قوتوونراوەكان، ستیك، كەنتاكی و باستڕمە.
-چەورییە چڕەكانی وەك ڕوونی ئاژەڵ، بەز، چەوری گۆشتی سوور، پێستی مریشك و كەرە.
-شیرینی و ئەو خواردنانەی شەكری دروستكراویان زۆر تێدایە.