زاری كرمانجی-رواندز:
سەرچاوەیەك لە بەرگری شارستانی رواندز، رایگەیاند: بەهۆی باران بارینی رۆژی رابردوو لە سنووری قەزای رواندز هیچ زیانێكی ماددی و گیانی نەبووە.
چیایی محەممەد، سەرۆكی شارەوانی رواندز، بۆ زاری كرمانجی گوتی: دوێنێ 3ی تشرینی دووەم 2023، بارانێكی زۆر بە خوڕ لە سنووری قەزای رواندز باری، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی ماددی و گیانی نەبووە.
گوتیشی: لە هەندێ شوێن خۆڵ و بەرد هاتۆوەتە سەر رێگە و شەقامەكان، بەڵام ئێستە لەلایەن كرێكارانی پاپا گروپ شەقام و كۆڵانەكان پاك دەكرێنەو”.
قەزای رواندز بەهۆی بەرزی و هەڵكەوتەی جوگرافی ناوچەكە، لە كاتی لافاو و باران بارین، كەمتر زیانی پێ دەگات، هەروەها رووداوی سروشتی بە جیاوازی لەگەڵ شوێنەكانی تر كەمترە.