مستەفا دۆلەمەری – سۆران:
رۆژی هەینی 3 نۆڤێمبەری 2023 لە كەشێكی باراناویدا گەشتێكی شاخەوانی بۆ قوتابییانی زانكۆی سۆران رێكخرا.
بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی كار لە زانكۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی یەكەی چالاكی وەرزش و هونەری و سەنتەری پەرەپێدانی كار لە زانكۆی سۆران بە سەرپەرشتی فیدراسیۆنی شاخەوانی سۆران، دوای ئەنجامدانی چەند چالاكی و وۆركشۆپێك لەناو زانكۆ، رۆژی هەینی 3 نۆڤێمبەری 2023، لە رۆژێكی باراناویدا گەشتێكی شاخەوانییان بۆ قوتابییانی زانكۆی سۆران ڕێكخست.
ڤینۆس مشیر، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی كار لە زانكۆی سۆران، گوتیشی: جێگەی باسە تیمێكی شاخەوانی بە چاودێری و سەرپەرشتی زانكۆ و فیدراسیۆنی شاخەوانی بۆ لەمەودوا بە فەرمی دادەمەزرێت و هەر قوتابییەك ئارەزوو دەكات بەشدار بێت دەتوانێت سەردانی ئۆفیس بكات و ببێت بە ئەندام لەم گرووپە.