مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە ماوەی حەوت ڕۆژى رابردوو 24 كۆڵبەری كورد لە ناوچە سنوورییەكانی نەوسوودی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێران بریندار كراون.
تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان ئاماری حەوت ڕۆژی ڕابردووی هێرشی هێزە ئەمنییەكانی ئێران بۆ سەر كۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەكانی نەوسوود بڵاوكردەوە و لەو ماوەیەدا 24 كۆڵبەر برینداركراون و ڕەوشی تەندروستی هەندێكیان ناجێگرە.
وەكوو سەرچاوە هەواڵییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئاماژەی بۆ دەكەن ماوەی چەند مانگێكە هێزە سنوور پارێزەكانی ئێران بێ ئاگاداركردنەوە كاروانی كۆڵبەران بە چەكی تاپڕ دەكەنە ئامانج و برینداریان دەكەن.
لە هەواڵێكی تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان هاتووە، لە ئێوارەی 2 ی تشرینی دووەمی 2023، تەنیا لەو ڕۆژەدا 9 كۆڵبەر بە چەكی تاپڕ بریندار كراون