شهلا رەشید- سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران بڵاوی كردووەتەوە ” لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، لە بنكەی تەندروستی خەلان بیاوی ناحیەی سرێشمە، سیستەمی سولار پانێل دانراوە بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكانی بەكارهێنانی گازوایل و پیسبوونی ژینگە”.
ئاماژەش بەوەكراوە ” بڕیار وایە ئەم سیستەمە لە زۆربەی بنكە تەندروستییەكانی سنووری ئیدارەیی سۆران دابندرێت.