زاری كرمانجی-سۆران
رێكخراوی كۆمەڵەی زانایانی نێودەوڵەتی جینۆساید پەسند كردنی پڕۆژەی داننان بە جینۆسایدی كورد ڕادەگەیەنێت.
كەریم كاوە بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت “ دوای ئەوەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوی كەی جی لۆبی سەنتەر KG LOBBY CENTER پڕۆژەی بڕیارنامەی بە جینۆساید ناساندنی تاوانەكانی دژ بە گەلی كوردی لە عێراقدا پێشكەش بە رێكخراوی IAGS كرد.
ئەوەشی خستەڕوو “ ڕێكخراوەكە لە كۆنفڕانسی مانگی تەمموزی رابردوو بە ئامادەبوونی تیمی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان پڕۆژە بڕیارەكەی خستیە كارنامەی خۆی، دواتر خرایە پڕۆسەی دەنگدان و ئەمڕۆ دوای بە دەستهێنانی دەنگی ئەندامانی ڕێكخراوەكە ئەمڕۆ پەسند كرا”٠
ئاماژەی بەوەشدا “ بە پێی پڕۆژە بڕیارەكە یەكێتی زانایانی نێودەوڵەتی جینۆساید تاوانەكانی كۆمەڵكوژی و جینۆساید كە لەلایەن ڕژێمی بەعسی رووخاو و تیرۆریستانی داعش دژی گەلی كورد ئەنجام دراون بە جینۆساید ناساند.
ڕێكخراوی IAGS ئەو زانا و ئەكادیمیست و توێژەرانە لە خۆ دەگرێت كە لە بواری تاوانەكانی جینۆساید لە سەرتاسەری جیهاندا پسپۆڕن و لە ئەو بوارەدا كاردەكەن.