زاری كرمانجی-سۆران:
بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 4- 11- 2023 كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور, لە ناوچەكانی رۆژهەڵات و باكوری رۆژهەڵاتی هەرێم ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێكی كەم هەیە لە هەندێ كات و شوێن.
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی دوێنێ .
خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت ( 5 – 15 )كم/س .
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / 8 – 10 كم
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی یەك شەممە 5- 11- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور.
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (١- ٢) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
خێرای با / مام ناوەند دەبێت (5 – 15 ) كم/س
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / 8 – 10 كم
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 25
سلێمانی : 23
دهۆك : 23
كەركوك : 29
هەڵەبجە : 24
زاخۆ : 24
سۆران : /
حاجی ئۆمەران : /
گەرمیان : 29
بەشی پێشبینی / 4- 11- 2023