زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران دەڵێت ” شەپۆلی باران بارینی ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو هیچ زیانێكی وای نەبووە، تەنها لە چەند شوێنێك بەردوو خۆڵ هاتبووە سەر شەقامەكانی دەروەی شارەكان و تیمەكانمان هەرزوو دەستیان كرد بە لابردن و پاككردنەوەیان.
ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” تیمەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان لە شارو شارۆچكەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەردەوام لە ئەرك و ئامادەباشیدان، بۆ هەر رووداوێكی سروشتی كە زیان بە شەقام و رێگاكانی دەەروەی شارەكان بگەیەنێت”.
گووتیشی: ” سەبارەت بە شەپۆلی باران بارینی ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو هیچ زیانێكی وای نەبووە، تەنها لە چەند شوێنێك بەردوو خۆڵ هاتبووە سەر شەقامەكانی دەروەی شارەكان و تیمەكانمان هەرزوو دەستیان كرد بە لابردن و پاككردنەوەیان.