چوار رۆژە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و باقی پارێزگاكانی عێراق دەستی پێ كردووە، لە كەركوك پۆستەر و وێنەی كاندیدانی پارتی دەشێوێندرێت.
سامی ئیسماعیل، چاودێری سیاسی دانیشتووی كەركوك لەمبارەیەوە بە زاری كرمانجی گووت ” ترسی سەركەوتنی بەربژێرانی پارتی لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك وای كردووە، بە شێوەی رێكخراو لە لایەن ناحەزانی كورد و پارتی وێنە و پۆستەرەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتییەكان لە كەركوك بدرێندرێت یا بیانشێوێنن”.
زیاتر گووتی ” ئەم كارە لە لایەن كەسانی ئاسایی ئەنجام نادرێن، بە دڵنیاییەوە دەستی لایەن و گرووپی سیاسی لە پشتە”.
گووتیشی ” كورد لە كەركوك ناحەزی زۆرن و بەهەموو شێوەیەك كار لەسەر لاواز كردنی دەكەن، مەبەستیشیان بە پلە یەك پارتییە “.