زاری كرمانجی-سۆران:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گفتوگۆیان له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كردووه، ده‌شڵێت، بابه‌تی ههناردنهكردنهوهی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به به‌غداوه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 3ـی تشرینی دووه‌می 2023) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له پاریسی پایته‌خی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامی دا رایگه‌یاند، له دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌خیتان له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كردووه. گوتیشی، ته‌نانه‌ت پرسی نه‌وتیشیان له‌گه‌ڵ ماكرۆن باس كردووه. روونیشیكرده‌وه، كه بابه‌تی ههناردنهكردنهوهی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به به‌غداوه هه‌یه و كێشه‌كه له‌لایه‌ن به‌غداوه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و ماكرۆن پێی راگه‌یاندووه، كه هه‌وڵ ده‌دات له‌وباره‌یه‌وه هاوكار بێت.
روونیشیكرده‌وه، توركیا ئاماده‌یی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هه‌ندێك بابه‌ت و كێشه هه‌یه ده‌بێت حكومه‌تی فیدڕاڵ هه‌نگاوی چاره‌سه‌ركردنیانی بۆ بنێت، به‌تایبه‌ت بابه‌تی كۆنتراككردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان له‌وانه‌ی له عێراق كار ده‌كه‌ن جیاوازه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی عێراق سێرڤسه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شییه. نموونه‌ی به‌وه‌ش هێنایه‌وه، كه له بوودجه‌ی گشتیدا ته‌نیا 6 دۆلار بۆ ده‌رهێنانی به‌رمیلێك نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دانراوه، له‌و كاته‌ی بۆ ئه‌وانه‌ی عێراق نرخه‌كه زیاتره و ده‌بێت به‌غدا چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته ته‌كنیكییه بكات.
له وه‌ڵامی كوردستان24ـدا باسی له‌وه كرد، كه ماكرۆن به باشی زانیوه له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوبراو كردووه. گوتیشی، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له‌باره‌ی دواخستنی سه‌ردانه‌كه‌ی ماكرۆن بۆ عێراق، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دواخستنی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هۆكاری دواخستنی كۆنفرانسی سێیه‌می به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه بڕیار بوو له كۆتایی ئه‌م مانگه له به‌غدا ببه‌سترێت، به‌ڵام بۆ كاتێكی دیكه دواخرا.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووده‌دات، ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌و شوێنه‌وه نییه كه ئاڵۆزییه‌كانی تێدایه، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه هه‌یه. گوتیشی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی سه‌باره‌ت به‌و رووداوانه به ماكرۆن گوتووه و به پێویستیان زانیوه هه‌ر چی زووه هاوكارییه مرۆییه‌كان بگه‌نه غه‌ززه، هاوكات ئه‌وانه‌ی به بارمه‌ته گیراون، حه‌ماس ئازادیان بكات، هه‌روه‌ها رێگه خۆش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ستراتیژی و ریشه‌یی بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزرێته‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان پێی وایه چاره‌سه‌ری دروست بۆ ئه‌وه بابه‌ته، دروستبوونی ده‌وڵه‌ته له‌نێوان ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌ستنییه‌كان.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشكرده‌وه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵام ئه‌و درۆنانه‌ی له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه ئاراسته‌ی هه‌ولێر و عهینوئهلهسهد ده‌كرێت، هیچ خزمه‌تێك به عێراق و هه‌رێمی كوردستان ناكات. گوتیشی، ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی عێراق نه‌كه‌وێته ناو ئه‌و كێشانه‌ی له ناوچه‌كه رووده‌ده‌ن.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه رێككه‌وتنێكی ئه‌منی له‌نێوان عێراق و ئێران ئیمزا كراوه و هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه له‌و رێككه‌وتنه و پابه‌ندی پرهنسیپهكانیهتی، به‌تایبه‌ت كه نابێت له خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه زیان به به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دراوسێ بگه‌یه‌ندرێت. روونیشیكرده‌وه، كه هێزه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانیان له‌به‌رچاو گرتووه و به بایه‌خه‌وه لێی ده‌ڕوانن و تا راده‌یه‌كی زۆریش یارمه‌تیده‌ر بوونه.
دووپاتیشكرده‌وه كه له‌سه‌ر هه‌مووان پێویسته ئاسایشی عێراق بپارێزن و رێگه نه‌ده‌ن هیچ گرووپێك به ناوی عێراقه‌وه هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمی كوردستان و خودی عێراقیش بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به پێویستی زانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان رێگه به‌وه نه‌دات عێراق بكه‌وێته ناو ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی له ناوچه‌كه هه‌یه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ماكرۆن، باسیان له بارودۆخی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كردووه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌باره‌ت به بابه‌تی مووچه، جه‌ختیكرده‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق چووه‌ته پێش و به‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌ته‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته كردووه و هه‌موو داتاكانی به سیسته‌م پێشكه‌ش به به‌غدا كردووه و بۆی روون كردوونه‌ته‌وه. به‌و شێوه‌یه هیچ پاساوێك بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ نه‌ماوه كه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له عێراق نهنێرنێت. گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراقه بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێی میدیاكان نه‌بن بۆ گه‌یشتنی ماف و شایسته‌كانیان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، له كۆشكی ئێلیزێ له‌لایه‌ن ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێشوازی لێكرا و دواتر به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه.
دوێنێ پێنجشه‌ممو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، سه‌ردانی پاریس ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌روه‌ها هاتبوو، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ماكرۆن په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و بره‌ودان به هاریكاریی هاوبه‌ش و دۆخی عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی تاووتوێ ده‌كه‌ن.
رۆڵی دروستبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا بۆ ساڵی 1991 و سه‌رده‌می راپه‌ڕینی گه‌لی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا دانیال میتران، هاوسه‌ری فرانسوا میتران، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی فه‌ره‌نسا، له‌سه‌ر ئاستی تاك و وڵات، رۆڵیان له دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام و دژه‌فڕینی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو.
فه‌ره‌نسا له 2017ـه‌یش دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، رۆڵی پێشه‌نگی هه‌بوو له شكاندنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه رێگر بوون له به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان .