زاری كرمانجی-سۆران:
لەمیانی سەردانەکەی بۆ پاریس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا پێشهاته‌كانی دۆخی ئاڵۆزی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له گرنگیی هه‌وڵه‌كان بۆ رێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری شه‌ڕ کردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی (3ـی تشرینی دووەمی 2023) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری له پاریس له‌گه‌ڵ سێباستیان لوكۆرنو، وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانی و هاریكاریی سه‌ربازی و ئه‌منیی فه‌ره‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به رۆڵی كاریگه‌ر و قوربانیی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا كرد. هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌و سه‌ربازه فه‌ره‌نسیانه كرد كه ئه‌م دواییه له رووداوێكدا له عێراق گیانیان له‌ده‌ستدا.
لەلایەن خۆیه‌وه، وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا، وێڕای ده‌ربڕینی پێ‌زانین بۆ رۆڵ و قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه له تێكشكاندنی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، جه‌ختی له پابه‌ندی و به‌رده‌وامیی پشتگیریی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژیی عێراق و فه‌ره‌نسا له بواری سه‌ربازی و ئه‌منیدا دووپاتكرده‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سوپاسالاری فه‌ره‌نسا و ژماره‌یه‌ك له پله‌دارانی سه‌ربازی ئاماده‌بوون، هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ئاڵۆزی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له گرنگیی هه‌وڵه‌كان بۆ رێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری شه‌ڕ كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌وه‌ی پێویسته عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه نه‌بنه به‌شێكی ئاڵۆزییه‌كان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌كه‌دا به‌ره‌وپێشچوونی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و سووریا و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، خرانه به‌ر باس.