زاری كرمانجی-سۆران:
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆشكی ئیلیزێ له پاریس له‌لایه‌ن ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه پێشوازی لێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵیدا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كان و گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، دۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئابووریی عێراق و دوایین پێشهات و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پته‌وكردنی هاریكاریی هاوبه‌شی نێوانیان له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ستراتیژیی عێراق و فه‌ره‌نسادا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕابوون كه پێویسته له دۆخی ئالۆزی ناوچه‌كه‌دا، ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق بپارێزرێت و لێكگه‌یشتن و گفتوگۆی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌رده‌وام بێت.
ده‌رباره‌ی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگیی هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی شه‌ڕ و پاراستنی خه‌ڵكی سڤیل و گه‌یشتنی هاریكاریی مرۆیی به لێقه‌وماوان كرده‌وه و هاوڕابوون كه ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخه‌كه، ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
دوایین پێشهاته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانی داعش، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه، دۆخی سووریا و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.