محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
ڕائید ڕەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند:“ دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی شەپۆلێکی بارانبارین ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی گرتۆوتەوەو لە گەڕەکی جوندیان دوو لەسەنتەری قەزای ناوەندی سۆران, ئاو چووتە ماڵی دوو هاووڵاتی تیمەکانی بەرگری شارستانی چوونەتە شوێنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە تەنها هەندێ ئاو چووەتە ژووری ئەو دووماڵە“.
هاودیانی ئاماژەی بەوەشکرد:“بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو تیمەکانی بەرگری شارستانی لەتەواوی سنووری ئیدارەی سۆران لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.