زاری كرمانجی-هەریر
ئەمڕۆ هەینی 3-ی تشرینی دوومی 2023، بەپێی ڕاگەیاندراوی ئاژانسی رۆیتەرز، بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا، بە دڕۆن هێڕشیان كراوەتە سەر.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بنكەی سەربازی هەریر لە هەرێمی كوردستان كراوەتە ئامانج، بەڵام هێڕشەكە هیچ زیانێكی نەبووەو ئامانجەكەی نەپیكاوە”.
لە سەرەتای دروستبوونی جەنگی نێوان ئیسڕائیل و فەلەستین، ئەوە بۆ چەندین جارە گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران، بە هۆكاری پشتگیریی لە بزووتنەوەی حەماس، هێڕشی درۆنی دەكەنە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا.