پشتیوان کەریم- سۆران:
لەبارەی کارکردنی تیمە بیانییەکانی شوێنەواری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ژمارەی ئەو شوێنانەی کە لە ئەمساڵدا کنەو پشکنینیان تێدا کراوە، بەرپرسی ڕاگەیاندنی شوێنەواری سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” لە 10 مانگی ئەمساڵ سێ شوێنی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە لایەن سێ تیمی شوێنەواری بیانی کاریان تێداکردووە .
حوسێن عومەر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی شوێنەواری سۆران، هێمای بۆ ئەوەشکرد: “لە ئەمساڵدا هەریەک لە زانکۆی ئۆتۆنۆمی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و زانکۆیەکی ئەڵمانی و زانکۆی کامبرێجی بەریتانی، کاریان لە ناوچە شوێنەوارییەكانی سنوورەکە کردووە، كە بریتین لە (بانەهێلک، گردەدەشت، ئەشکەوتی شاندەدەر) لەئەنجامی کاری هەڵکۆڵینیاندا چەندین شوێنەوای گرینگیان ئەنجامداوە.