زاری كرمانجی – هەولێر:
سه‌ركۆنه‌ی بۆمبارانكردنی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چه‌ند ئامانجێك له هه‌رێمی كوردستان و كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانی له‌ناو خه‌ڵكی سیڤیلدا ده‌كه‌ین و چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه به ته‌واوی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان ڕوونه كه ڕێگه نادات هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ له سنوورییهكانییهوه ڕووبدات، له هه‌مان كاتدا جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه نابێت هه‌رێمی كوردستان بكرێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكانی لایه‌نه ناكۆكه‌كان.
له كاتێكدا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه چه‌ك و هێز كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكه‌ن و تاكه ڕێگه‌چاره‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موولایه‌كدا بێت ته‌نیا گفتوگۆ و ئاشتییه، داوا له حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق ده‌كه‌ین ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات و خاك و سه‌روه‌ریی وڵات بپارێزێت.
2022/9/28
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان – عێراق