زاری كرمانجی-سۆران
ئێوارەی چوارشەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە كۆبوونەوەیەكی پەیوەست بە بوارە كارگێڕی و ئیدارییەكانی سۆران و چارەسەركردنی گرفتەكان تاوتوێ كرا.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لە كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیداری سەربەخۆی سۆران و سەربەست لەزگین بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارتی لە پارێزگای ھەولێر و چیا ھەركی یاریدەدەری بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارتی بە ئامادەبوونی قائیمقامەكانی سنووری ئیدارەی سۆران و بەڕێوبەرە گشتییەكان بەڕێوەچوو”.
ئەوەشی خستەڕوو: ” سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لە كۆبوونەوەكەدا دوای وەرگرتنی داواكاری و پێشنیاری ئامادەبووان چەند بڕیاری پێویستیدا.