زاری كرمانجی-سۆران
بەرپرسی فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەڵێت ” ماوەی چەند رۆژێكە بەگۆڕانی كەش و هەوا و وەرزكان لێشاوێكی داربرین لە گوند و ناحیە و قەزاكانی ئیدارەی سۆران دەستی پێكردووە و سەرەرای ئەوەی حكومەت سووتەمەنی دابەش دەكات.
هەژار ماهیر، بەرپرسی فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گووتیشی: “ئەوەی بۆ ئێمە وەك فەرمانگەی ژینگە جێگای نیگەرانیە خەڵكەكە بێ ئەوەی گوێێ بداتە جۆر و تەمەنی درەختەكە لە رەگەوە دەبریێت و دارستانێك دەكات بە بیابان ، بۆیە داواكارین لە هاووڵاتییان و بە تایبەتیش گوندنیشینان بە شێوازی زانستیانە درەختەكان ببڕن وەك هەڵپاچین و داپاچین كردن بۆ ئەوەی بۆ ساڵی پاشتریش گەشە بكەن”.
ئەوەش دەخاتەڕوو “ پێویستە وەزراەتی سامانە سروشتیەكان رێكاری تری دابەش كردنی سوتەمەنی پەیرەو بكات كە لە ناوچە شاخاوییەكان لە دوو بەرمیلە نەوت كەمتر نەبیت، چونكە جۆگرافیای ناوچەكەمان وا دەخوازێت كە هەر خێزانێك لە ناوچە سەختەكان زیاتر لە 5 بەرمیلە نەوت بەكاردێنیت، بۆ پاراستنی سروشت لە دەست مرۆڤ پێویستمان بە رێكاری تری گونجاوە بە هاوكاری لە گەڵ كەرتی تایبەتیش و هەروەها پێویستە مامۆستایانی ئایینی و رێكخراوەكانی ژینگەپارێزیش بە ئەركی خۆیان هەڵسن بە هوشیار كردنەوەی هاووڵاتییان لە كەمكردنەوە نەهیشتنی دیاردەی داربڕین.