زاری کرمانجی:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، بڵاوی کردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ڕووداوێکی ھاتووچۆی جۆری لێکدان، لە رێگەی چۆمان – حاجی ئۆمەران لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کامری و ترێلە اسکانیا ئێرانی ڕوویدا .
هاتووچۆی سۆران، ئاشکراشی کردووە، لە ئەنجامی ڕوداوەکە شوفێری تۆیۆتا کامری گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، داوا لە شوفێرانیش دەکات، پابەندی هێما و ڕێنمایەکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لاییەک”.