ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دات كه هاوكاری به‌په‌له‌ی مرۆیی و فریاگوزاری به خێرایی نه‌گه‌یه‌ندرێته كه‌رتی غه‌ززه، كاره‌ساتی گه‌وره‌تر روده‌دات.
ئەمڕۆ ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ تیدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، “ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی له ئه‌نجامی شه‌ڕی غه‌ززه شۆكهێنه‌ره، بڕی ئه‌و هاوكاریانهشی كه ده‌چنه ناو كه‌رتی غه‌ززه كه‌من و ناتوانن پێداویستییه گهشهسهندوهكانی دانیشتوانی غه‌ززه دابین بكه‌ن”.
گووتیشی، “چوونه ناو كه‌رتی غه‌ززه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌ست پێبكات، له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه له ٧ی مانگه‌وه تا ٢١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ توانیویانه هاوكاری بۆ نزیكەی ٣٧٠ هه‌زار كه‌س دابینبكه‌ن، له كاتێكدا دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه زیاتره له دوو ملیۆن كه‌س، بۆیه هاوڵاتیان له بارودۆخێكی سه‌ختدان و پێویستیان به هاوكاری به‌په‌له هه‌یه، ئه‌گه‌رنا كاره‌ساتی گه‌وره‌تر به‌ڕێوه‌یه”.