زاری کرمانجی -حاجی ئۆمەران:
گووتەبێژی گومرگی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات، بەپێی بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای مانگی داهاتوو لەسەرجەم دەروازە و فرۆکەخانەکان مامەڵەکردن لەدۆلارەوە دەگۆڕدرێت بۆ دیناری عێراقی .
لەم بارەیەوە، سیروان حسێن، گووتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئێمە پێشتر ئەم بڕیارەمان جێ بەجێکردووە نرخی دۆلار بە 132 هەزار وەردەگرین، مامەڵەکردنیش بەدینار ئەنجام دەدرێت “.
جیا لە دەروازەی حاجی ئۆمەران، لە ئەمڕۆ 1 – 11 – 2023 سەرجەم مامەڵەكان لە دەروازە و فڕۆكەخانەكان بە دیناری عێراقی دەبێت و چیتر مامەڵەكان بە دۆلار ڕای ناكرێن”.