مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەمەریكا لەسەر بۆردوومانی چڕی سەر كەرتی ڕۆژئاوای غەززە، هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات و دەڵێ “توندوتیژییەكانتان لە كەرتی ڕۆژئاوا كاردانەوەی خراپی دەبێت.”
لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمەریكا لە دانیشتنی كۆنگرێس، ئاشكرای كرد كە چەندین جار وەزیری بەرگریی ئیسرائیلی ئاگادار كردووەتەوە و پێی ڕاگەیاندووە ئەو توندوتیژیی بەرامبەر بە فەلەستینییەكان دەیكەن، خستنی بەنزینە بەسەر ئاگردا.
وەزیری بەرگریی ئەمەریكا دەشڵێت “بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی ڕۆژانە لەو كەرتە بڵاو دەبنەوە، هی ئەوەیە دڵەڕاوكێ دروست بكات و دڵنیاین كاردانەوەیەكی پێچەوانەی زۆر خراپی بۆ ئیسرائیل دەبێت.”
ڕۆژ بە ڕۆژ جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس توندتر دەبێت و هەر وەكوو سەرچاوە میدیاكان لە ناوچەی جەنگ ڕادەگەیەنن ئیسرائیل لە كاتی بۆردوومانكردندا دەست لە هیچ شتێك ناپارێزێت.