بەڵگەنامەی كردنەوەی كونسوڵگەی گشتی قەتەر لە هەولێر، پێشكەش بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق كرا.
بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، بڵاو كراوەتەوە، دوێنێ 31ی ئۆكتۆبەری 2023 لەلایەن عەمار داوود سەرۆكی بەشی پرۆتۆكۆل لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق، پێشوازی لە “حسێن بن عەلی ئەلدەلەف” كرا كە بڕیارە وەك كونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر دەست بەكار بێت و تەواوی بەڵگەنامەكانی لەمبارەوە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لێ وەرگیرا.
كردنەوەی كونسوگەری قەتەر دوای ئەوە دێت كە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چەندجار سەردانی وڵاتی قەتەری كرد و پەیوەندییەكی بەهێزی ئابووری و دپلۆماسیی لێهاتە بەرهەم و كردنەوەی كونسوڵگەری قەتەر ئەنجامی ئەم پەیوەندیەیە.