پارتی دیموكراتی كوردستان به لیستی ژماره 197 و به 30 كاندیده‌وه ئاماده‌كاری بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كردووه و چاوه‌ڕێ ده‌كات كۆمسیۆن بڕیاری ده‌ست پێكردنی بانگه‌شه بدات.
لە ئەمڕۆوە بۆ ماوه‌ی 45 رۆژ، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌ست پێ بكات، حه‌سه‌ن شێخانی سه‌رۆكی لیستی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، بۆ ماڵپەڕی (وشه) قسەی كردووە و رایگەیاندووە
“چاوه‌ڕێی بڕیاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ بڕیاری ئه‌وان و به‌بێ هیچ سه‌رپێچییه‌ك ده‌ست به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین”.
ڕوونیشی كردۆتەوە ” پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ببینه هۆكاری بێزاركردنی خه‌ڵكی شاره‌كه”.































































