حوسییەکان و شیعەکانی یەمەن کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانی دەکرێن، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕایانگەیاندووە “کە ئەگەر شەڕی ئیسرائیل لە دژی حەماس لە غەزە بەردەوام بێت، هێرشی زیاتر لە دژی ئیسرائیل ئەنجام دەدەن. ئەوان دانیان بەوەدا ناوە کە پێشتر لە سێ ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیکیان خستۆتە خوارەوە”.
لە بەیاننامەکەی سوپای حوسییەکان کە لە کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەسیرە پەخشکراهاتووە”هێزە چەکدارەکانی یەمەن پشتڕاستی دەکەنەوە کە تا کۆتایی دەستدرێژیی ئیسرائیل بەردەوام دەبن لە هێرشی چۆنایەتی بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان”.