گووتە بێژی پنتاگۆن رایگەیاند ئەمریکا ٣٠٠ سەربازی زیادە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و تیشک دەخاتە سەر پاڵپشتی لە بوارەکانی وەک فڕێدانی تەقەمەنی و پەیوەندییەکان.
پاتریک ڕایدەر، گووتەبێژی پنتاگۆن ڕایگەیاند” ئەو سەربازانە لە ئەمریکاوە ڕەوانە دەکرێن، بەڵام لە ئیسرائیل جێگیر نابن”.
ڕایدەر طووتی “ئەوان مەبەستیان پشتگیری کردنە لە هەوڵەکانی ڕێگریکردنی ناوچەیی و بەرزکردنەوەی تواناکانی پاراستنی هێزەکانمان”.
ئاماژەی بەوەشکرد” لەم مانگەدا ٢٧ هێرش بۆ سەر هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا ڕوویداوە”.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەنتۆنی گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان “نیگەرانی قووڵی دەربڕی” سەبارەت بە توندبوونەوەی ململانێکان لە ناوخۆی کەرتی غەزە. و هەروەها جارێکیتر جەختی لەوە کردەوە کە پێداگری لەسەر ئاگربەست دەکات بە مەبەستی دەستەبەرکردنی دەستڕاگەیشتن بە دابینکردنی یارمەتییە مرۆییەکان بەڵام ئیسرائیل داواکارییەکەی رەتکردۆتەوە.