ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی.
ئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٨٥ دۆلار و ٢٨ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و ٢ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٨١ دۆلار و ١٢ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٢ سەنت بوو.
گۆڕانکاری نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردوودا هەریەک لە (عێراق و روسیا و سعودیە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان) رێککەوتبوون کە تاکو کۆتایی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە.