كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند” ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر لیستی كۆتایی ناوی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و ناوه‌كانی په‌سند كردوووه، كه ژماره‌یان ٥٩١٥ كاندیده”.
دوێنی سێشەممە ٣١ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق رایگەیاندووە” لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی پەسند کردووە”.
هەروەها لە راگەیاەنراوەکەیدا هاتووە کە ” ژمارەی ئەو کاندیدانەی کە ناویان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پەسندکراوە ٥٩١٥ کەسن”.
هاوكات ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا رایگه‌یاندووە” ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ته‌واو كراون و هەروەها داوای لە کۆمیسیۆن کردووە ئەرکەکانیان بەباشترین شێواز بەڕێوەببەن “.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سەبارەت بە دەستپێکی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەکە رایگەیاند” سبه‌ی چوارشه‌ممه ده‌ست ده‌كرێت به بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان”.
بڕیاره رۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق بەڕێوەبچێت.