محەممەد مەحموود- رواندز:
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز خۆیان تۆمارکردوو لە پڕۆژەی هەژماری من، کە یەکێکە لەو پڕۆژانەی لە لایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیێندراوە .
لەمبارەیەوە هەندرێن کەڕووب، بەرپرسی بەشی پلان دانان لە بەرێوبەرایەتی پەروەردەی رواندز بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند” تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنووری بەرێوبەرایەتی پەروەردەی رواندز خۆیان تۆمارکردووە لە پڕۆژەی هەژماری من، لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێکی تایبەت کە تێیدا کۆمەڵێک داتا و زانیاری لە فەرمانبەران و مامۆستایان داواکرابوو دوای وەرگرتنی تەواوی زانیارییەکان ئەم فۆڕمانە پڕکراونەتەوەو لە ماوەی هەشت رۆژدا کۆتایی بە کارەکان خۆتۆمارکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنووری پەروەردەی رواندز هات لە پڕۆژەی هەژماری من.