دەربارەی پارەی فرۆشگای قوتابخانەکان وەزیری پەروەردە لە رێگەی زاری کرمانجی روونکردنەوە دەدات
محەممەد مەحموود – سۆران :
لە چەند ڕۆژی داهاتوو پارەی فرۆشگای قوتابخانەکان دابەشدەکرێت بە پێی بە دواداچوونی زاری کرمانجی لە ئێستادا ڕێکارەکانی پارەی فرۆشگای قوتابخانەکان لە وەزارەتی پەروەردە تەواو بووە گەیشتۆتەوە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەکان و دوای چەند ڕۆژێکی تر پارەکە دابەشی سەر قوتابخانەکان دەکرێ.
لەم بارەیەوە دکتۆر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند” سەبارەت بە پارەی فرۆشگای قوتابخانەکان لای ئێمە کارەکان تەواو بووە و نێردراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەکان .
لای خۆشیەوە ئاکارا الیشا ، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران بۆ زاری کرمانجی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد ” بە بەردەوامی بۆ پارەی فرۆشگای قوتابخانەکان لەسەر هێڵ بووینە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات پارەی فرۆشگای قوتابخانەکان بگەڕێتەوە سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردە و لە کاتێکی زوو بە سەر قوتابخانەکان دابەش بکرێت چونکە بەشی زۆری قوتابخانەکان پێویستیان بەو بەرە پارە هەیە بۆ ئەوەی بتوانن بە کاری پێویست بە کاری بێنن.
بە پێی زانیارییەکانی زاری کرمانجی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران ٦٠٠ قوتابخانەهەیەو لەو ژمارەیەش بەشێکیان فرۆشگایان نییەو دەبێت برە پارەیەکیان لەکۆی ئەو پارەیە پێبدرێت کە لەو قوتابخانە کۆکراوەتەوە ، زاری کرمانجی ئەوەشی زانیەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران ٢٥٠ ملیۆن دینار بری پارەی فرۆشگای قوتابخانەکانە.