زاری كرمانجی-رواندز:
دوێنێ 31-ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، له‌لایه‌ن رێكخراوێكی خێرخوازی هه‌شتا سه‌به‌ته‌ی خۆراك، به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تی سنووری قه‌زای رواندز دابه‌شكرا.
ئاسووده عه‌بدولعه‌زیز، به‌رپرسی بنكه‌ی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕواندز بۆ زاری كرمانجی گووتی ” له‌لایه‌ن رێكخراوی خێرخوازی مرۆڤدۆستان 80 سه‌به‌ته‌ی خۆراك، به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تی سنووری قه‌زای رواندز دابه‌شكرا”. هه‌روه‌ها گووتیشی “ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی سوودمه‌ندبوون پێكهاتبوون له خه‌ڵكی (بێسه‌رپه‌رشت، نه‌خۆشانی درێژخایه‌ن، كرێكار، كارمه‌ندانی پاككه‌ره‌وه‌و ژینگه‌پاریز ).
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جگه له دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك، هاوكاری خانمانی به‌شداربووی خولی دروومانیان كرد، كه ئێستا له‌لایه‌ن بنكه‌كه‌مان بۆ ئافره‌تانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و بێسه‌رپه‌رشت كراوه‌ته‌وه.