زاری كرمانجی- سۆران:
بەهۆی بۆردومانی هێزی ئاسمانی ئێران بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی پارتی ئازادی كوردستان PAK لە پردێ چوار پێشمەرگەی ئەو حزبە شەهید بوون و زیاتر لە بیست پێشمەرگەی تریش بریندارن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە نێو هێزەكانی پارتی ئازادی كوردستانی ئێران بەناوی (ك،ق)، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند:” دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر بنكەو بارەگاكانی پارتی ئازادی كوردستانی لە پردێ چوار پێشمەرگە شەهید بوون و زیاتر لە بیستی تریش بریندار بوون.”
ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد:” لە هێڕشە ئاسمانیەكەی ئێران جگە لە مووشەك هەروەها درۆنیش بەكارهێنراوەو ئێستاش مەترسی دووبارە هێڕشكردن لە ئارادایە.”