رێبوار حەمەلاو شوانی
ئاشکرایە ، کە لە هەموو قۆناغەکانی خەبات وبەرخودانی گەلەکەمان و شۆڕش و خەباتی رەوامان پارتی قوتابخانەی ڕۆحی شۆڕشگێرانە و کوردایەتیی بووە ، هەمیشە شوێنی پێی گەیاندن دەیان کەسایەتیی و سەرکردەی مێژوویی بووە ، لە نێویاندا دەیان کادیری دڵسۆز و لێهاتوو و نەتەوەپەوەری و نیشتیمانپەوەر پێگەیشتوون کە وەک ئاوێنەیەکی رووناک و ڕێنیشاندەر لە کاتە هەستیارەکاندا وەڵامدەر و روونکەرەوەی زۆرێک لە پرس و بابەتەکانی بەردەم کاروانی خەباتی رەوایی گ گەلەکەمان بوونە ، لە قۆناغی رزگاریخوازی دوێنی و ئەمڕۆیی خەباتی شارستانی وسیاسی و دیموکراسیمان .
ئەوەی لە ئێستامان دەبینرێت و دەگوزەرێت کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە رەوشێکی زۆر هەستیار وناسکدا گوزەر دەکات ، بە تایبەت بۆ دۆزێکی ڕەوای وەک ئێمەی گەلی کورد لە زۆر تایبەتمەندترە ، بۆیە گرنگە هەموولایەک کار بکەین لە پێناو بەرژوەندییە باڵاکانی نەتەوە و نیشتیمان و دەستبەرداری بیری تەسکی حیزبایەتیی بین و هەنگاوەکانمان بە ئاراستە تەبایی ویەکریز بێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەگەر و پێشهات و گۆڕانکارییەکان و ئەزموونی رابردوومان لە بەرچاو بگرێن ، بەتایبەت ئەو ئەرکە قورسە بە پلەی یەکەم لە ئەستۆی کادیرانی پارتیمانە لە تەبایی نێوماڵی کوردستانی و بە خوێندنەوەی وردبینانە و راسیتیانە هەڵوەستە لە سەر کۆی گشتی گۆرانکاری و پێشهاتە ناوخۆیی و گشت هێزولایەنە سیاسەیکان بکەن تا کو جارێکی تر تووشی نەهامەتی وخیانەتێکی تر نەبینەوە .
ئاشکرایە، کە دوژمنان و نەیارانی گەلەمان زۆر هەوڵی نادیدەگرتن و پەراوێزخستن و پاشگۆێ خستیمان دەدەن ، لە پێناو سەلماندنی بوونی گەلی کورد وهەرێمی کوردستان و هەنگاوناو بەرەو داهاتوویەکی پڕ گەش و هیوا و پارێزگاریکردن لەو سەقامگیری و ئاشتییەی لە کوردستان بوونی هەیە ، هۆکاری سەرەکییمان بۆ دەربازکردنی ئەم قۆناغە و گەیشتن بە ئاسۆیەکی گەشتتر و وڵاتێکی ئاوەردانتر ،چاوکراوەیی کادیرانی پارتیمانە بۆ روونکردنەوەی راستییەکان بۆ ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان و جەماوەری کوردستان بە شێوەیەکی گشتی .
بەتایبەت کە ئێمە لە سەردەمێک دا دەژین جارێ بە شێوەیەک لە شێوەیەکان لە ژێردەستی و داگیرکەر و چەوسەوانەوە داین ، لە ماوەی سەد ساڵی رابردوویش زۆرێک نەهامەتی و هەوڵی سڕینەوەمان دراوە ، بەڵام ئیتر ئەو سەردەمە بە سەر چووە و ناکرێت و نابێت جارێکی تر بەرەوە داوەوە بگەڕێنەوە ، چونکە دوژمنانیش هەستیان بەو راستییە کردووە و کاتی ئەوەیە کە بەرەو بەدەستهێنانی سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون وەک مافێکی رەوا هەنگاو بنێنین و رێگەنەدەین کە دوژمنان پرسە هەستیارو چارەنووسسازەکانمان لە بابەتێکی بچووک کۆتایی پێبینن وەک ئەوەی چەند ساڵێکە لە لەلایەن دەسەلاتدارانی بەغداوە هەستی پێدەکرێت و جێبەجێ دەکریێت .
ناکرێت ، ئاماژە بەو شەڕە میدیایی و دەروونیی و تابوورە پێنجەمەی کە ماوەیەکە نەیارانی کورد دژی ئەزموونەکەمان و مێژوو خەبات و سەرکردەکانمان بەرپایان کردووە و وەک بارانێک لە مووشەک و تۆپ بەسەر گەلەکەمان دا دەبارێت نەکەین ، کە ئامانج و مەرامەکەی روون و ئاشکرایە ، شەڕێکی نەرم بەڵام کاریگەری لە سەر ئەو تاکانەی کە خوێندنەوەی سیاسی و بابەتییان لاوازە و دەچنە ژێر ئەو هێرش و پەڵاماردانانە لە پێناو لاوازکردنی هەستی نیشتیمانیانە ، دەبێت زۆر ژیرانە و وردبینانە روونکردنەوەی پێوستە بکەین و رووبەڕووی ببینەوە.
لە بیرمان بچێت ، هەر جۆرە گۆرانکاری لە نەخشەی ناوچەکە ، پێمان دەڵێت کە هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ رووداوەکانی ساڵانی 1990 تا 2003 و 2014 و ئێستای 2023 یش بەهەمان شێوە ، گرنگە گشت هەنگاوەکانمان لە پێناو پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکانی ئێستامان و ئینجا یەکریزی و تەبایی و چوونە پێش بەرەو بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانەی کە دەیان ساڵە خوێن و قوربانیی بۆ دەبەخشین ، لێرەشدا گرنگە و ئەرکێکی نەتەوەیی ونیشتیمانی نەک تەنها کادیران بەڵکو هەموو کوردێکی تێکۆشەر و نیشتیمانپەوەر بەتایبەت کاردیرانی پارتیمان بەشداری کارایان هەبێت لە گەنگەشەکردنی ڕووداو و گۆڕانکاریەکان و تەواوی هێزو توانستی سییاسی و رێكخراوەیی مەدەنی بخەنەگەڕ بە خاتری باشترکردنی پرسگەلی نەتەوەیی و نیشتمانی و گەیشتن بە ئامانجە گەورەکەمان کە لە سەر رێبازی بارزانی و پارتی وەک قوتابخانەی کوردایەتییە .