پنتاگۆن: له‌م مانگه 23 جار له عێراق و سووریا هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانمان و فەرمانی بایدن دەرچووە بۆ وەڵامدانەوە.
عه‌مید پات رایده‌ر، سكرتێری رۆژنامه‌وانی له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند” هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان لانیكه‌م 14 جار له عێراق و 9جار له سووریا هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر له رێگه‌ی چه‌ندین هێرشی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی هێرشبردن و خۆكوژییه‌وه”.
ئەم بەرپرسەی پێنتاگۆن راشیگەیاند ” سوپای ئه‌مریكا زۆرێك له‌و هێرشانه‌ی پوچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه و زۆربه‌ی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه نه‌یانتوانیوه بگه‌نه ئامانجه‌كانیان”.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئەوەشیان راگەیاند ” فه‌رمانی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه بۆ ئه‌و هێزانه‌ی له عێراق و سووریا جێگیركراون ده‌رچووه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی خۆپارێزی له ناوخۆی ئه‌و دوو وڵاته‌دا، به‌تایبه‌ت بۆ به ئامانجگرتنی ئه‌و ناوچانه‌ی هێرشه‌كانیان لێوه ئه‌نجامده‌درێت”.