بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە” سبەینێ ئەگەری پروشکە باران هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان و خێرای باش زیاد دەکات”.
بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەو دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەوری تەواو دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزمدەبنەوە، خێرای باش هەندێ کات چالاک دەبێت بۆسەرووی (٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکووری خۆرهەڵات و مەودای بینین (٧ – ٩)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان بەگشی لە نێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری پروشکە باران لەسەر هەندێ ناوچەی جیاجیا وە لە کاتی جیاجیادا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت ئاڕاستەکەشی ڕووەو باشووری خۆرهەڵات دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت.
کەشناسی لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا لەبارەی پلەی گەرمای سبەی ناوچە جیاجیاکان پێشبینی دەکات کە (هەولێر ٢٩، سلێمانی ٢٧، دهۆک ٢٩، کەرکوک ٣٠، هەڵەبجە ٢٨، زاخۆ ٣٠، سۆران ٢٥، حاجی ئۆمەران ١٨، گەرمیان ٣٤)ی پلەی سیلیزی دەبن.