پشتیوان کەریم- سۆران :
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەفسەرانی پۆلیس بە پێی ڕێنمایی و ڕێکارەکانی وەزارەتی ناوەخۆ، ساڵانە پلەیان بۆ بەرز دەکرێتەوە ئەمەش بەچەند میکانیزمێک دەکرێت .
عەقید شەماڵ دێواری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران، هێمای بۆ ئەوەش کرد: “ئەو ئەفسەرانەی کە پلەی ملازمیان هەیە تا پلەی نەقیب سێ ساڵ جارێک بەپێی خزمەت پلەیان بۆ بەر دەکرێتەوە، هەروەها ئەوانەشی لەپلەی نەقیب بۆ سەرەوەن هەر چوار ساڵ جارێک پلەیان بەرز دەکرێت، ئەمساڵیش لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان 12 ئەفسەری پۆلیس پلەیان بۆ گەڕاوەتەوە.”