بە بۆنەی هەشتەمین ساڵی دامەزراندنی دامەزراوەی کوردستان 24 بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن و دەستبەکاربوونی کەناڵی کوردستان 24 ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی و سەرجەم کارمەندانی کوردستان 24 دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.
كوردستان 24 ، هەشت ساڵ لەمەوبەر لە کاتێکدا دامەزرا، کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە سەرکردایەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕووبەڕووبوونەوەدا بوون لە گەڵ تیرۆریستانی داعش و لە بەرگریکردن بوون لە خاک و خەڵکی کوردستان، کە سەرەنجام پێشمەرگە قارەمانەکان، داستان و نەبەردیی گەورەیان تۆمار کرد و ئەفسانەی داعشیان تێکشکاند. كوردستان 24 یش ببووە بڵندگۆ و سەکۆی پێشمەرگە و سەرکەوتنە بێ وێنەکانی پێشمەرگەی بە جیهان گەیاند.
هیوادارم كوردستان 24، بە شێوەیەکی پیشەییانە بەردەوام بێت لە بەجێگەیاندنی ئەرکی ڕاگەیاندنی خۆی لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و گەیاندنی ڕاستییەکان لە سەر بنەمای ڕاستگۆیی و بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/10/31