لە روونکردنەوەکەدا هاتووە “هێزەکانی ئاسایش ، کادیرێکی پەکەکەیان بە ناوی سلێمان ئەحمەد دەستگیرکرد کە نابراو بۆ کاری نهێنی و نایاسایی بۆ پەکەکە هاتووچۆی کردووە و بۆیە ڕاگیراوە”.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە” ئەم کادیرەی پەکەکە لە لێکۆڵینەوەکەشدا دانی بە کارەکانی خۆیدا ناوە، بۆیە ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە و بە پێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. ڕاگرتنەکەی هیچ پەیوەندییەکی بە کاری ڕۆژنامەنووسییەوە نییە، کەچی سەنتەری میترۆ و میدیای سلێمانی هەر زوو کردیانە ڕۆژنامەنووس و دەیانەوێ بەو بیانووانە پەلاماری پارتی بدەن لە کاتێکدا ناوبراو هیچ پەیوەندی بەکاری ڕۆژنامەنووسیەوە نییە”.