ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا چەند سەنتێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
ئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٨٦ دۆلار و ٨١ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ٣٥ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٨٢ دۆلار و ٨٤ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار و ٣١ سەنت بوو.