پشتیوان كەریم – سۆران :
نەوت فرۆشێكی سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، لە بارەی نرخی نەوتی سپی ماڵان بۆ زاری كرمانجی دەڵێت:” ماوەی چەند رۆژێكە نرخی نەوتی سپی لەبازاڕەكانی نەوت فرۆشاندا ڕووی لە دابەزینكردووە، بەبەراورد بەهەفتەی ڕابردوو بڕی دە هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزیووە.
مەغدید ئۆمەراوەیی، نەوت فرۆش، ئەوەشی خستە ڕوو:” لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی بێجی لەبازاڕدا بە 180 هەزار دینارە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی موسڵیش بە 175هەزار دینار دەفرۆشرێت، هاوكات هەر لیترێك نەوتیش بە 795بۆ 820 دینار دەفرۆشرێت لەبازاڕدا”.
ئاشكراشیكرد:” ماوەی هەفتەیەكە نرخی نەوت ڕووی لەدابەزینكردووە، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە سنووری ئیدارەی سۆران لەڕێی بریكارەكانی خۆراكەوە دەستی كردووە بەدابەشكردنی نەوت كە كواڵێتی نەوتەكە باشەو بۆیە ئەمە هۆكار بوو بۆ دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕدا .”