گووتهبێژی حكومهتی عێراق رایگهیاند” ئەگەر گرفتی ناجێگیری نرخی دۆلار بەردەوام بێت رهنگه حكومهت ناچار بێت راستهوخۆ دۆلار بە هاوڵاتییان بفرۆشێت”.
باسم عهوادی، گووتهبێژی حكومهتی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی رایگهیاندووە” ئەگەر گرفتی ناجێگیری نرخی دۆلار بەرامبەر دینار چارەسەر نەکرێت رەنگە حکومەت ناچار بێت راستەوخۆ دۆلار بە نرخی فەرمی لە رێگەی نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی تایبەتەوە بە هاووڵاتییان بفرۆشێت”.
باسم عەوادی گووتی” ناجێگیری و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار كاریگهری لهسهر بهرزبونهوهی نرخی خۆراك نەبووە”.
گووتەبێژی حکومەتی عێراق هەروەها گووتیشی” دەست دەکرێت بە بەکارهێنانی دراوەکانی دیکە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەوانەش دراوی یەنی چین و تمەنی ئێرانی و درهەمی ئیماراتی”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکە لە عێراق نرخی دینار بەرامبەربە دۆلار ناجێگیرە و حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی رایانگەیاندووە”چەندین رێکاریان گرتووەتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخەکەی”.