وتەبێژی حکومەتی عێراق لە وەڵامی داواکەی موقتەدا سەدربۆ داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند” داخستنی باڵوەزخانەی ئەمریکا کاریگەری نەرێنی دەبێت و عێراق وێران دەکات”.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە وەڵامی موقتەدا سەدر بۆ داخستنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی(عەهد) ڕایگەیاند” عیراق پابەندیی نێودەوڵەتیی گەورەی لەسەرشانە و هەر بڕیارێك بۆ بەئامانجگرتنی نێردە دیپلۆماسییەکان کاریگەریی گەورە لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی دروست دەکات”.
عەوادی وتیشی” بڕیارەکەی پێشووی حکومەتی عێراق بۆ داخستنی باڵیۆزخانەی سوید، نیگەرانیی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و لە باڵیۆزخانەکانەوە داوای ئەوەمان پێگەیشت کە دەبێت نێردە دیپلۆماسییەکان لە دەستدرێژی بپارێزرێن، بۆیە هەنگاوی هاوشێوە بەرامبەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر عێراق دەبێت و وێرانی دەکات”.
وتەبێژی حكوموتی عێراق لەم بارەوە رایگەیاند” داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا نەك تەنها کاریگەریی لەسەر ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن دەبێت، بەڵکو دەبێتە هۆی وێران بوونی عێراقیش، ئەویش بە هۆی گرنگیی بوونی نوێنەرایەتییە نێودەوڵەتییەکان لە عێراقدا”.